(ڤیدیۆ) لوتکەی پریمەرلیگ بە بردنەوەی مان سیتی کۆتاییهات

یانەی مانچستەر سیتی ڕووبەڕووی یانەی چێڵسی بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە ئیتیحاد ستادیەم میوانداریی یانەی چێڵسی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندیی ئەستێرەکانی گواردیۆلا کۆتاییهات.

تاکە گۆڵی یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکە لە خولەکی 70 لەلایەن کیڤن دی برۆینی بەلجیکی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مان سیتی بەکۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا جێگیربوو، هەروەها یانەی چێڵسی بە 43 خاڵەوە لە پلەی دووەمدا بەشێوەیەکی کاتیی بەردەوامبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share