پاریس و مباپێ خەریكی نوێكردنەوەی گرێبەستی نێوانیانن

گفتوگۆكانی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ نوێكردنەوەی بۆندی مباپێ دەستیپێكردووە و لە ‏قۆناغەكانی كۆتاییدایە.‏

یانەی پاریس سان جێرمان نایەوێت بە خۆڕایی دەستبەرداری مباپێ ببێت و دەیەوێت بۆ ‏وەرزێك یان دووان گرێبەستەكەی درێژبكاتەوە.‏

بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریانداوە بڕێك پارە وەك پاداشت بدەنە مباپێ لەپای نوێكردنەوەی ‏گرێبەستەكەی.‏

سەرباری ئەوەش، مباپێ هێشتا خەونی یاریكردنە بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و سوورە لەسەر ‏جێهێشتنی فەرەنسا.‏

گرێبەستی مباپێ لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ كۆتایی دێت و ئیدارەی پاریسیش دەیەوێت ‏بۆ ساڵێك یان دووان لە یانەكە بیهێڵێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

کریستیانۆ ڕۆنالدۆی پۆرتوگالی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس، ڕیکۆردی فێرینس پوشکاشی هه‌نگاری هاوتاکرده‌وه‌ و ته‌نها حه‌وت گۆڵی ماوه‌ ڕیکۆرده‌ مێژووییه‌که‌ی…
Total
0
Share