پرسی ژماردن و نەژماردنەوەی دەنگەکان ڕەنگە لە هیچ هەڵبژاردنێکدا هێندەی ئەم هەڵبژاردنەی ئەمریکا قسەی لەسەر نەکرابێت، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان دەڵێت بژاردنی دەنگەکان ڕاگرن، بایدن دەڵێت بیان ژمێرنەوە.
ترەمپ و لایەنگرانی پێیان وایە فێڵیان لێکراوە لە هەڵبژاردنەکاندا چونکە قەڵەمی بەکارهاتوو لە دەنگداندا بۆتەهۆی ئەوەی ناوی ترەمپ لە دەزگاکانی دەنگداندا دەرنەکەوێت و دەنگەکانیان هەژمارنەکرێت.
لایەنگرانی ترەمپ دەڵێن قەڵەمێکیان پێدراوە لە دەنگداندا، بۆتە هۆی نەخوێندنەوەی ناوی ترەمپ لەلایەن ئامێرەکانی دەنگدانەوە و دەنگەکانیانی پوچەڵکردۆتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە جۆبایدنی کاندیدی دیموکراتەکان وەک ئەوەی ڕازیبێت ئەنجامەکان دەڵێت، “هەموو دەنگەکان بژمێرنەوە”.
دوای نزیکەی 13 کاتژمێر دۆناڵد ترەمپ، کانیدی کۆمارییەکان چەند تویتێکی کردووە و دەڵێت سەرکەوتنی گەورەیان لە ویلایەتی پەنسلڤانیا بە دەستهێناوە.
لە هەمانکاتدا کەمپینی هەڵبژاردنی جۆبایدن ڕایگەیاندووە، “سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا نزیکە”.