پـ.ـوتن ئامادەیی بۆ دانوستان راگەیاند

ڤـ.ـلادیمێر پـ.ـوتن، سەرۆکی روسیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتن سەبارەت بە جەنگی ئۆکرانیا، راگەیاند.

پوتن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم دانوستانانە دەبێت لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە بن، کە لە ساڵی 2024 پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوە کرابوون.

وتیشی، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی لە پێشڕەویدان و کۆنترۆڵی تەواوی بەرەکانی جەنگیان کردووە، ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەربازی ئۆکرانیی لە نزیک ناوچەی کۆپیانسک گەمارۆدراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share