قائيمقامی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه و به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه بۆیه پێویسته پێكه‌وه ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین و ده‌شڵێت “پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین، ڕوبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌بینه‌وه”.
ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی قائیمقامیه‌تی شارەكە به ئاماده‌بوونی به‌ڕێو‌به‌رایه‌تییه گشتییەكانی (گه‌شتوگوزار، پۆلیس، ئاسایش و لیژنه هاوبه‌شەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌شێك له كافتریا، ڕیستۆرانت، ئوتێل و مۆتێله‌كان) كۆبووەوە.
قائيمقامی سلێمانی ڕایگه‌یاند، “ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌یه كه ڕوبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی بووه‌ته‌وه بۆیه پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به ژیان بده‌ین و خۆمان و ئازیزان و خۆشه‌ویستانمان له توشبوون به ڤایرۆسه‌كه بپارێزین و ڕێگریش بكه‌ین له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه”.
ئاوات محەمەد ئاماژەی بەوەشكردووە، ”له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنی ڕوبەڕوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی، بڕیار دراوه پێداچوونه‌وه به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و تاكپارێزیدا بكرێت و هه‌موو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان زیاتر پابه‌ندی مه‌رجه‌كان بكرێن”.
“رۆژانه ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌زیادبووندایه، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بین، ڕوبه‌ڕووی سه‌ختی ده‌بینه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌موومان ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكه‌ین و خۆمان بپارێزین و نه‌گه‌ینه حاڵه‌تی نه‌خوازراو و به‌چاوی خۆمان ڕوداوی ناخۆش ببینین”.