ئۆمیکرۆن دەوامی لە بەغداد كردە نیوە

پارێزگاری بەغداد بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بۆ سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاکە ‏بۆ کەمکردنەوەی دەوامی ڕۆژانەیان بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری کۆرۆنا و گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆنەوە.‏

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی نووسینگەی پارێزگاری بەغداد، کە گشتاندنی بۆ سەرجەم ‏دامودەزگاکانی سەر بە پارێزگاكە کردووە، هاتووە، “بەتێڕوانین لە دۆخی ئێستا و ‏بڵاوبوونەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن، بڕیارماندا بەڕێژەی 50%ی دەوامی سەرجەم ‏فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگاكە کەمبکرێتەوە”.‏

ڕاشیگەیاندووە، “پابەنددەبین بە ڕێنمایی و ڕێکارە ڕاگەیەندراوەکانی لیژنەی باڵای ‏تەندروستی و سەلامەتیی عێراق”.‏

بابەتی پێشتر

لە کۆمەڵگەیەکی گەشتیاریدا بوون.. لە هەولێر 100 كەس بە تۆمەتی لەشفرۆشی ‏دەستگیركران

بابەتی دواتر

عێراق لە ڕیزبەندیی پێنج خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهاندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share