یەكێتی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم دەكات بە مەرجی دانوستاندن لەگەڵ بەغداد

ئەندامێكی فراكسیۆنی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە چێوەی دانیشتووانی عێراقدا زیاترە لەوەی دیاریكراوە، بۆیە لە پێكهێنانی حكومەت و دیاریكردنی بەشەبودجەی هەرێمدا ڕێژەی دانیشتووان دەكەن بە مەرج و پێوەر.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. نەرمین مەعروف ئەندامی فراكسیۆنی ی. ن. ك لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بەدواداچوونیان كردووە بۆ پرسی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە چێوەی حكومەتی فیدراڵیدا بەراورد بە ڕێژەی دانیشتووان و بۆ ئەو مەبەستە وەك ئەندامی لیژنەی دارایی، داوای لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق کردووە ژمارەی خەمڵێندراوی دانیشتووانی هەرێم و ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بەراورد بە دانیشتووانی عێراق ئاشكرابكات کە ساڵانە دەکرێن بە بنەما بۆ دیاریکردنی پشک و شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا.

وتیشی، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، وەزارەتی پلاندانان ئاشکرایکرد کە ژمارەی خەمڵێندراوی دانیشتووانی هەرێم پێنج ملیۆن و 884 هەزار و 23 كەسن و ڕێژەی (14%)ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، “ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە عێراق دەكرێت بە پێوەر بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتیی عێراقدا، بۆیە بە لامەوە گرنگبوو بزانین ئەو ڕێژەیە چەندە؟، چونكە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق و پێكهێنانی یەكەم حكومەت لە ساڵی 2005دا، ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بە 17%ی دانیشتووانی عێراق دەستنیشانكرابوو تا ساڵی 2017 كە ڕێژەكە كەمكرایەوە بۆ 12.6 و ئەوەش وایكردووە ئەو پشكەی لە بودجەی گشتی بۆ هەرێمی كوردستان دەستنیشاندەكرێت، لەسەر بنەمای ژمارەكانی پێشتر بێت”.

د. نەرمین مەعروف جەختیكردەوە، بەو پێیەی وەك وەزارەتی پلاندانان ئاشكرایكرد، دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی (14%)ی دانیشتووانی عێراق پێکدەهێنن، بۆیە ئەو پشكەی لە بودجەدا بۆی دیاریدەكرێت كەمە و وتی، “پشتبەست بە بڕگەی سێیەمی ماددەی 121 و بڕگەی یەكەمی ماددەی 112ی دەستوور كە ڕێژەی دانیشتووانیان كردووەتە بنەمایەكی سەرەكیی دیاریكردنی پشكی هەرێم و پارێزگاكان لە بودجەدا، ژمارە و ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم دەكەین بە بنەمای دانوستاندنەكانمان لە پێكهێنانی حكومەتی عێراق و دیاریكردنی بەشە بودجەدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە 2 ترلیۆن دیناری تێپەڕاند

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رایگەیاند، فرۆشی ناوخۆیی لە رێگەی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە لە ماوەی نیوەی…
زیاتر ببینە

دانیشتنەكەی ئەمڕۆی نوێنەران و چارەنووسی سەرۆكایەتییەكانی كۆمار و وەزیران

بەپێی ماوە دەستوورییەكان، پێویستە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆكی نوێی كۆماری عێراق هەڵبژێرێت، كارنامەی دانیشتنەكەش بڵاوكراوەتەوە، بەڵام پێناچێت دانیشتنەكە…
Total
0
Share