هاوپه‌یمانیی ناتۆ و ڕوسیا له‌بارەی گرژییه‌كانى سنووری ئۆكرانیا كۆده‌بنه‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هاوپەیمانێتیی ناتۆ و ڕوسیا لە برۆکسل لەبارەی گرژییه‌كانى سنووری نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا كۆببنه‌وه‌.

جولیان سمیپ، باڵیۆزی ئەمریکا له‌ هاوپەیمانێتیی ناتۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت، “گفتوگۆکان بە گشتی لەبارەی کەمکردنەوەی مەترسییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی چەک و ئەو شێوازە جیاوازانە دەبن.”

جەختیكردەوە، ناتۆ پابەندە بەوەى بزانێت کە ئایا دیپلۆماسی دەتوانێت گرژییەکان کەمبکاتەوە یاخود نا.

باڵیۆزه‌كه‌ى ئه‌مریكا پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ى بۆ ئۆکرانیا دووپاتكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، “کارەکانی ڕوسیا بوونەتەهۆی دروستبوونی ئەم قەیرانە و ناتۆ ئامادەیە بۆ بەربەستدانان لەبەردەم دوژمنکارییەکەی ڕوسیادا”.

وتیشی، ئەگەر ڕوسیا بەردەوامبێت لە گرتنەبەری ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوە و کردەوەی سەربازی، ئه‌وانیش به‌ ڕوسیایان وتووه‌ کە بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵام دەدەنەوە، لەوانەش سەپاندنی کۆمەڵێک سزای کاریگەری ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا”

ڕاشیگه‌یاند، ئامادەن سزای توندتر بەسەر ڕوسیادا بسەپێنین ئەگەر دوژمنکاریی دژی ئۆکرانیا ئەنجامبدات.

ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه ‌دێت، ناتۆ نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری ئۆکرانیا و پێیوایه‌ ئاسایشی ئەوروپا دەخاتە مەترسییەوە.

بابەتی پێشتر

ڕاهێنانەکانی یانەی یوڤانتۆس

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: 90%ی خەڵکی سوریا لە هەژاریدا دەژین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share