یەكێك لە دەوڵەمەندترینەكانی جیهان كوژرا

ئەلێكسی ڤاداتۆرسكی خاوەنكاری ئۆكرانی

یەكێك لە دەوڵەمەندترینەكانی لیستی فۆڕبس و بازرگانی ئۆكرانی بەهۆی كەوتنەوەی مووشەكێك بەسەر كۆشكەكەیدا كوژرا.

میدیاكان لە زاری ئەلكسەندەر سینكیڤیچ سەرۆكی شارەوانیی نیكۆلایڤ ڕایگەیاند، ئەلێكسی ڤاداتۆرسكی خاوەنكاری ئۆكرانی و هاوسەرەكەی شەوی ڕابردوو بەهۆی كەوتنەی مووشەكێك بەسەر خانووەكەیاندا لە ناوچەی نیكۆلایڤ كوژراون.

تائێستا وردەكاریی ڕووداوەكە ڕوون نییە، بەڵام بەپێی هەندێك میدیا مووشەكێكی ئۆكرانی دژە فڕۆكەی S-300 بەسەر كۆشكەكەی ڤاداتۆرسكی-دا كەوتووەتە خوارەوە.

ئەلێكسی ڤاداتۆرسكی خاوەنكاری نێو لیستی فۆڕبس و خاوەنی گەورەترین كۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە و خاوەنی كۆمپانیای نیبۆلۆنی كشتوكاڵی لە ساڵی 2021دا سامانەكەی بە 450 ملیۆن دۆلار خەمڵێندرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
زیاتر ببینە

پلان و چالاكیی هێرشكارەكانی قاعیدە لە ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەردا
لە 10ی سێپتەمبەردا بن لادن چی بە دایكی وتووە؟

گۆڤاری نیوزویك-ی ئەمریكی، لە ڕاپۆرتێكدا ڕووداوەكانی ڕۆژانی پێش 11ی سێپتەمبەری 2001 ئاشكرادەكات و ئاماژە بەو چالاكی و جموجۆڵانە…
Total
0
Share