سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر: ئێمە گەورەترین و بەتواناترینین

سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر، سووربوونیان لەسەر “زۆرینەی نیشتمانی” دووپاتدەكاتەوە، فراكسیۆنەكەشیان بە “گەورەترین و بەتواناترین” وەسفدەكات.

حەسەن عەزاری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تویتێكی كردووە، نووسیویەتی، “زۆرینەی نیشتمانی بەرهەمێكی عێراقییە.. كوتلەی سەدر گەورەترین و بەتواناترینە”.

ناوهێنانی  كوتلەی سەدر بە گەورەترین لەلایەن سەرۆكەكەیەوە، لەكاتێكدایە، تا ئێستا بەفەرمی گەورەترین فراكسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكلانەبووەتەوە، هەرچەندە فراكسیۆنەكانی سەدر و چێوەی هەماهەنگی داواكارییان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە لەبارەی گەورەترین فراكسیۆن.

زیاتر لە جارێك ڕەوتی سەدر لەڕێگەی ڕێبەرەكەی و فراكسیۆنەكەیەوە دووپاتیانكردووەتەوە، دەیانەوێت حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی پێكبهێنن، ویستێك كە پێچەوانەی ویستی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان و تەنانەت ئێرانیشە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری وزەی تورکیا: بەهۆی بومەلەرزەوە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا داخرابوو

وەزیری وزەی تورکیا رایدەگەیەنێت، لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە، هەناردەی نەوت لە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا دەستیپێکردەوە. ئاڵپ ئەرسەلان بایراکتار، وەزیری…
Total
0
Share