نرخى نه‌وت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند

نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى نوێی تۆماركرد و نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت 83 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا به‌ڕێژه‌ى 3.48% به‌رزبووه‌وه‌ و هاوكات هه‌ر به‌رمیلێك 2.80 دۆلار چووه‌ته‌ سه‌ر نرخه‌كه‌ی، به‌رمیلێك نه‌وتى برێنتیش به‌ 83.65 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌هه‌مانشێوه‌ نه‌وتى خۆرئاواى ئه‌مریكاش به‌ڕێژه‌ى 3.87% به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 3.3 دۆلار چووه‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى و به‌ 81.26 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كه‌، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌هۆی كه‌مى نه‌وته‌ له‌ ئه‌مباره‌كانى نه‌وتى ئه‌مریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

سه‌در: ڕێگەناده‌ين هیچ کەسێک هەڕەشە لە هاوبەشەکانمان بکات

بابەتی دواتر

کچێکی تری ئێزدی ڕزگارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 25ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share