بەتۆمەتی فێڵکردن لێکۆڵینەوە لە لیڤەرپوڵ دەکرێت

هەندێک لە یانە گەورەکانی ئینگلتەرا فشاریان لەسەر ڕایەڵەی یانە پیشەگەرەكان دروستکردووە، ‏تاوەکو لێکۆڵینەوە لە یانەی لیڤەرپوڵ بکات.‏

ماڵپەڕی “ئەتلەتیک” ئاشکرایکردووە، لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی زۆری تووشبووان بە کۆرۆنا لە ‏یانەی لیڤەرپوڵ و لەسەر داوای خودی یانەكە، ڕووبەڕووبوونەوەی جامی کاراباو بەرامبەر ئارسیناڵ ‏بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە، ئەوەش زیانی بە یانەی ئارسیناڵ گەیاندووە و چووەتە چێوەی جیاکاری ‏یانەیەک لەیانەکانی دیکە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە تێستی یاریزانانی یانە سوورە زەبەلاحەکە ‏هەڵەی تێدابووە.‏

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ دانی پێداناوە کە تێستی زۆرینەی تووشبووانی لیڤەرپوڵ هەڵەی ‏تێدابووە و لەڕاستیدا هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون، تەنها یەک یاریزان نەبێت، بەپێی ڕێنمایی و ‏ڕێکارە تەندروستییەکانی ئینگلتەراش، لەبەر یەک یاریزان یارییەک دواناخرێت.‏

بەم هۆیەوە هەندێک لە یانە گەورەکان، لەنێوانیاندا یانەی ئارسیناڵ پەستانیان خستووەتەسەر ‏ڕایەڵەی یانەکانی ئینگلتەرا تاوەکو لێکۆڵینەوە لە یانەی لیڤەرپوڵ بکات، ئەگەر تۆمەتەکانیش ‏بەسەریاندا ساغببێتەوە، سزای دوورخستنەوە یاخود دارایی بەسەریاندا دەسەپێنرێت.‏

بابەتی پێشتر

‏(‏NBA‏) میڵواکی باکس و برۆکلین نێتس دۆڕاندنیان تۆمارکرد

بابەتی دواتر

کچانی ڕۆژهەڵات لە خەباتی پارێزگاریکردن لە شوناسی کوردبوون بەردەوامن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share