دادگاى فیدراڵی ڕەتیدەكاتەوە ڕای لەبارەی دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان دابێت ‏

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ سەرۆک یان ئەندامێکی دادگاکە بەشێوەیەکی ‏فەرمی ھەڵوێستی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نى ‏نوێنه‌ران ئاشکراكردبێت.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا دادگاى فیدراڵیی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ‏ڕەتدەکەینەوە لەبارەی ئاشکراکردنی ھەڵوێستی دادگای باڵاى فیدراڵی لەبارەی ‏بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران”. ‏

دادگاكه‌ جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا سەرۆکی دادگا و ھیچ ئەندامێکی دادگاى فیدراڵی بە ‏فەرمی ھەڵوێستی دادگاکەی له‌باره‌ى دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ‏ئاشکرانەکردووە.‏

دادگای فیدراڵیی عێراق، داواشیكردووه‌ بە ھۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ھەواڵانە ‏بکرێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ ڕووبەڕووی یاسا دەکه‌نه‌وە.‏

پێشتر له‌ به‌شێك له‌ میدیاكانى سەر بە چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كانه‌وه‌ وابڵاوكرایه‌وه‌، ‏سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى به‌ ناده‌ستووریی ‏له‌قه‌ڵه‌مداوه‌.‏

بابەتی پێشتر

گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیا لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا دەستیانپێکرد

بابەتی دواتر

ئونای ئیمیری وەڵامی پیکێی دایەوە و ڕیمۆنتادا هاتەوە بەر مەیدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share