ستێرلینگ بۆ گواردیۆلا: تەنها یەک بەڵێنم پێبدە

ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچستەر سیتی، ڕەحیم ستێرلینگ داوای گرێنتی لە پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەکەی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی، یانەی مانچستەر سیتی دڵنیایە لە نوێکردنەوەی بۆندی ڕەحیم ستێرلینگ، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە هیچ ڕێککەوتنێکی پێشوەختە نەکراوە.

ستێرلینگ لەلایەن یانەکانی ئارسیناڵ، بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدریدەوە گرنگی پێدراوە، بەڵام لەدواین هەفتەکانی پریمەرلیگ پەیوەندی لەگەڵ گواردیۆلا بەهێزتر بووە و ئەوەش وایکردووە بیر لە ڕەتکردنەوەی سەرجەم ئۆفەرەکان و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکاتەوە.

لە کۆی 17 ڕووبەڕووبوونەوەی خولی نایابی ئینگلتەرا، هێرشبەرەكە توانیویەتی حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات، دوای دابەزینی ئاستی و دوورکەوتنەوەی، گواردیۆلا گرنگی زیاتری پێداوە و تواناکانی گەڕاندووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، یاریزانی ناوبراو لە ڕێگەی لێپرسراوی کارەکانیەوە داوای لە گواردیۆلا کردووە تەنها یەک بەڵێنی پێبدات، ئەویش گرێنتی بەردەوامبوونی گرنگیپێدان و یاریکردنییەتی لە داهاتوودا، ئەوەشی کردووە بە مەرج بۆ واژووکردنی گرێبەستێکی نوێ بەهەمان نرخ و پاداشتی ساڵانی ڕابردوو.

بابەتی پێشتر

نادال و هالیپ جامی مێلبۆرن-یان بەرزکردەوە

بابەتی دواتر

دوو گۆڵەکەی ڤینیسیۆز هێندەی بازدانێک دڵی هاندەرانی ڕیاڵی خۆشنەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share