(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید ڤالێنسیای کوتا به‌زه‌ویدا و له ‌لوتکه‌ی لالیگا جێگیربوو

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 20ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤالێنسیا‌ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی ڤالێنسیای کرد، یارییه‌که‌ به‌ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نچلۆتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی مێره‌نگی له‌ خوله‌که‌کانی 43، 52، 61، 88 له‌لایه‌ن که‌ریم بنزیمه (دوو گۆڵ)‌، ڤینیسیۆز جونیۆر (دوو گۆڵ)‌ تۆمارکران، تاکه‌ گۆڵه‌که‌ی ڤالێنسیاش له‌ خوله‌کی 75 له‌لایه‌ن گۆنکالۆ گویدێشه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 49 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو، له‌به‌رامبه‌ردا ڤالێنسیا به‌ 28 خاڵه‌وه‌ له‌پله‌ی نۆیه‌مدا مایه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌كان: سبه‌ینێ ده‌نگ به‌ حه‌لبوسی ناده‌ین

بابەتی دواتر

سێ سەربازی توركیا لەسەر سنووری ڕۆژئاوای كوردستان كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share