شاندە هاوبەشەكە لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوە

شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوە بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی.

دوو ڕۆژە شاندی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدادن و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەكان دەكەن.

ئەمڕۆ شاندە هاوبەشەكە بە سەرۆكایەتیی عیماد ئەحمەد، لەگەڵ شاندێكی چێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتیی نوری مالكی كۆبوونەوە.

هیشام ڕوكابی، بەڕێوەبەری نووسینگەی مالكی تویتێكی لەبارەی كۆبوونەوەكەوە كردووە، كە لە نووسینگەی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەچووە.

هۆشیار زێباری و هادی عامری لە كۆبوونەوەكەدا بەشدار بوون.

پێشتر شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر، محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر كۆبوونەوەیان كردبوو.

پەیامە سەرەكییەكەی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی بۆ شیعەكانە، بەوەی نابنە لایەنگری هیچ یەكێك لەو لایەنە شیعییانەی ململانێی پێكهێنانی گەورەترین كوتلە دەكەن و مەبەستیانە شیعەكان لەنێو خۆیاندا ئەو پرسە چارەسەر بكەن.

بابەتی پێشتر

فیفا پاڵێوراوەكانی زە بێستی ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

 ئەردۆغان: تورکیا لە ماوەی سێ ساڵدا فڕۆکەی جەنگی دروستدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share