ئێران ڤاکسینێکی دیکە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

بەرپرسی هونەریی پێدانی ڤاکسین لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاشکرایکرد، ڤاکسینێکی دیکەیان لەڕێگادایە بەناوی “پاستوکواد” و ئێستا چەند قۆناغێکی دروستکردنەکەی بڕیوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی “پاستوکواد” لە پرۆتینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکراوە و لە قۆناغێکدا ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراوە و سڕکراوە، تا بتوانرێت سوود لە پرۆتینەکەی وەربگیرێت بۆ ناسینەوەی ڤایرۆسەکە.

بە وتەی تەلعییە سابونی، بەرپرسی هونەریی پێدانی ڤاکسین لە ئێران، “ڤاکسینەکە قۆناغی تاقیکردنەوەی لەسەر ئاژەڵ تەواوکردووە و بەڵگەنامە و کاریگەرییەکانی ڕەوانەی دامەزراوەی دەرمان و خۆراک کراوە تا مۆڵەتی فەرمی وەربگرێت.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە دوای وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی، ڤاکسینەکە لەسەر مرۆڤیش تاقیدەکرێتەوە و کاریگەرییەکانی دەستنیشاندەکرێن، ئەگەرچی ڤاکسینەکە بە نوێترین زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کاری لەسەرکراوە.

ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستیی ئێران مۆڵەتی بەکارهێنانی بۆ ڤاکسینی “کۆڤید بەرەکەت” دەکرد، کە ڤاکسینێکی دروستکراوی ناوخۆی ئێرانە.

ئەگەرچی وەزارەتی تەندروستیی ئێران بڕوای تەواوی بە “کۆڤید بەرەکەت” هەبوو، بەڵام تا ئێستاش بەشێک لە خەڵکی ئێران بە گومانن لە کاریگەریی ڤاکسینەکە و خۆیان بەدووردەگرن لە بەکارهێنانی.

بابەتی پێشتر

لە هێرشەکەی شەوی ڕابردوودا پێشمەرگەیەک بەسووکی برینداربووە

بابەتی دواتر

بەکارهێنانی ئایین و نەتەوە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share