تەندروستیی جیهانی دڵنیایی دەدات: ئاوڵەی مەیمون مەترسیی گۆڕانی بۆ پەتا نییە

 

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دڵنیایی دەدات لەبارەی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون و ڕایگەیاندووە، نەخۆشییەکە لە ئێستادا مەترسیی نییە بۆئەوەی بگۆڕێت بە پەتایەکی جیهانی لەدەرەوەی کیشوەری ئەفریقا.

ڕۆزامۆند لویس، گەورە پسپۆڕی بواری ئاوڵەی مەیمون لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، “لەئێستادا نیگەران نین لە گۆڕانی ئاوڵەی مەیمون بۆ پەتایەکی جیهانی، تائێستا دەتوانین ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە بکەین”.

دوای ئەوەی لە 7ی ئایار بەریتانیا یەکەم تووشبووی ئاوڵەی مەیمونی ڕاگەیاند، تائێستا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نزیکەی 400 حاڵەتی نەخۆشییەکەی لە 20 وڵاتی جیهان پشتڕاستکردووەتەوە.

بەپێی  ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نەخۆشیی ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی ئاژەڵیی دەگمەنە، کە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، تائێستا هیچ چارەسەر یان ڤاکسینێکی تایبەت بە نەخۆشییەکە بوونی نییە.

نەخۆشییەکە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1970 لە کۆماری کۆنگۆ دۆزرایەوە، تائێستاش زۆرینەی حاڵەتەکان لە کۆماری کۆنگۆ و ڕۆژئاوای ئەفریقا تۆماردەکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share