پێرێز چۆن مباپێ و هالاند دەکڕێت؟ سێ یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییانهاتووە

هیچ شتێک لەئێستادا بۆ سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید هێندەی کڕینی کیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند گرنگتر نییە، هەنگاوەکانیشی بۆ ئەو جووڵە گەورەیە دەستپێکردووە.

تۆڕی “ئەی بی سی”ی ئیسپانی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاشکرایکردووە، گواستنەوەی مباپێ بێبەرامبەرە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید دەبێت زیاتر لە 30 ملیۆن مووچەی ساڵانە، 40 ملیۆن پاداشت بۆ لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە تەرخانبکات، هەروەها بۆ گواستنەوەی هالاند پێویستی بە 75 ملیۆن، هەروەها 40 ملیۆن پاداشت بۆ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی و 35 ملیۆن مووچەی ساڵانە دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە، پێرێز بڕیاریداوە لە کۆتایی وەرزدا و دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیان، بۆندی ئیسکۆ، گاریس بەیل، مارسێلۆ نوێنەکاتەوە، بەو هەنگاوەش 30 ملیۆن مووچەی بەیل، 35 ملیۆن موچەی دوو یاریزانەکەی دیکە، کە بەهەرسێ یاریزانەکە (65) ملیۆنە پاشەکەوت بکات بۆ گواستنەوەی مباپێ و هالاند.

“ئەی بی سی” نووسیویەتی، ئەگەر پێویستبکات، سەرۆکە ناودارەکەی یانەی شاهانە ئیدین هازاردیش دەخاتە ناو هاوکێشەکەوە، لە ڕێگەی فرۆشتنی یاریزانەوە زیاتر لە 40 ملیۆنی دیکە، جگە لە تێچووی گواستنەوەی دەخاتە سەر هەژماری بانکیی یانەکەی.

بابەتی پێشتر

كاروانێكی كۆچبەران لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە گەڕێندرانەوە هەرێم

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لە فرۆشتنی کۆتینیۆ نزیکبووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی که‌ڵه‌شێره‌ ڕوومییه‌کانی…
زیاتر ببینە

لیۆ مێسی.. جەستە ڕەحم بەکەس ناکات

ئەستێرەی ئەرجەنتینی-ی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆ مێسی لەم وەرزەدا ئاستی بەپێی پێویست نەبووە، بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە. لەسەرەتای…
Total
0
Share