وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت.
وتیشی، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، هێزەكانی زێره‌ڤانى، لیواى نه‌وت و گاز و هێزى ئاماده‌ی سلێمانى دابه‌شكراوه.
به‌هۆی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ى خشته‌ى مووچه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، چه‌ند جارێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كاندا هاتووه.