توێژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌كات

به‌پێی توێژینەوەی یه‌كێك له‌ زانكۆكانى ئه‌مریكا، بەهۆی زۆریی گۆڕانی پێکهاتەی ‏ڤایرۆسه‌كه،‌ چاوەڕوان دەکرێت شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیکرۆن لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆتایی بێت.‏

زانكۆی فلۆریدا-ى ئه‌مریكى توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیی ئەنجامداوە، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ‏گۆڕاوی ئۆمیکرۆن به‌شێوه‌یه‌كى خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و ئامارەکانی گەیشتوونەتە بەرزترین ‏ئاست، بەڵام بەهۆی زۆریی گۆڕانی پێکهاتەی ڤایرۆسه‌كه‌ و کەمی کاریگەرییەکانى و ‏گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه‌، چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی ‏نزیکدا شه‌پۆلی گۆڕاوەكە کۆتایی بێت.‏

ئیرا لۆنجینی، مامۆستاى زانكۆكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن خێراتربووە ‏لەوەی زانایان چاوەڕێیان دەکرد، به‌ڵام ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مایه‌ى ‏سه‌رسووڕمان نه‌بووه‌.‏

به‌وته‌ى ئه‌و مامۆستایه‌ى زانكۆی فلۆریدا، تووشبووانی ئۆمیکرۆن سێ ڕۆژ پێویستیان بە ‏کەرەنتین هەیە، لەکاتێکدا تووشبووانی دەلتا کۆرۆنا پێنج ڕۆژ کەرەنتین دەکران، ئەوەیش ‏وەک هۆکارێکی خێرا بڵاوبوونەوەی پەتاکە دەردەکەوێت. ‏

پێشبینیی ئه‌وه‌شیكردووه‌، له‌هه‌فته‌ى دووه‌مى ئه‌م مانگه‌ شه‌پۆلی ئۆمیكرۆن ده‌گاته‌ ترۆپك و ‏كه‌مبوونه‌وه‌ى شه‌پۆله‌كه‌ش له ‌ناوه‌ڕاستى مانگی داهاتوودا ده‌بێت.‏

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ ‏

بابەتی دواتر

كەسێك بەتۆمەتی تەقەكردن لە هۆتێلێكی سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە بەرزیدا ماوەتەوە و ماوەی چەند رۆژێكە نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 80 دۆلارەوە…
Total
0
Share