كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌ ‏

سبه‌ینێ پله‌كانى گه‌رما كه‌مێك به‌رزترده‌بنه‌وه‌

کەشناسیی هەرێم پێشبینیدەکات ئەمڕۆ و سبەینێ لە شارەکانى هەرێم ئاسمان لەنێوان ساماڵ ‏و پەڵەهەوردا بێت و سبه‌ینێش پله‌كانى گه‌رما به‌رزببنه‌وه‌. ‏

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه‌كانى هه‌رێمى ‏بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌مڕۆ ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت. ‏

به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما له‌ هه‌ولێر 12 پله‌، سلێمانى 11 پله‌، دهۆك 12 پله‌، هه‌ڵه‌بجه ‌11 ‏و له‌ كه‌ركوكیش 15 پله‌ ده‌بێت. ‏

كه‌شناسی پێشبینى ئه‌وه‌شیكردووه‌، سبه‌ینێ هه‌ینى ئاسمانى هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت ‏و پله‌كانى گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌، له‌ هه‌ولێر 14 پله‌ ده‌بێت، له‌ سلێمانى 12 پله‌، دهۆك 13 ‏پله‌، هه‌ڵه‌بجه‌ 12 و له‌ كه‌ركوكیش 16 پله‌ ده‌بێت.‏

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ فالح ئەلفەیاز كۆبووەوە

بابەتی دواتر

توێژینه‌وه‌یه‌ك باس له‌ واده‌ى كۆتاییهاتنى شه‌پۆلی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن ده‌كات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share