82 رۆژە تەنها یەک مووچە لە هەرێمی کوردستان دابەشکراوە

دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر بازاڕەکان دروستکردووە، هاوڵاتییان بە گوێرەی پێداویستی شت دەکڕن و هەوڵدەدەن هەر مانگێک کە مووچە وەردەگرن بەشی زیاتر لە مانگێکیان بکات، چونکە وەک خۆیان دەڵێن گرەنتی نییە لە ماوەی 30 رۆژی دیکەدا مووچە وەربگرنەوە.

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا و بە گوێرەی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، لە ماوەی 82 رۆژی رابردوودا تەنها یەک مووچە دابەش کراوە.

بە جۆرێک، هێشتا مانگێک تێپەڕ نەبووە بەسەر دابەشکی مووچەی مانگی تەمموزدا، بەڵام بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزەوە بۆ ماوەی 53 رۆژ، فشارێکی زۆر لەسەر مووچەخۆران و فەرمانبەران دروستبووە.

وەک وەبیرهێنانەوەیەک، مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم لە رۆژی 10 و 11ی مانگی تەمموزدا دابەشکرا، مووچەی مانگی تەمموزیش لە 3 و 4 و 5ی مانگی ئەیلولدا دابەشکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بانگەشەی هەڵبژاردن پاساوی ڕاگرتنی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان نییە

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی پەكخستووە، بووەتەهۆی ئەوەی كاریگەریش لەسەر ژیانی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو ماددە هۆشبەرانەی پێشتر دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران

دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەی لە ماوەی رابردوودا دەستیان بەسەرداگیرابوو بە شێوازێكی زانستی لەناوبران. بەپێی…
Total
0
Share