پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە تەقەی لە ھۆتێلێک کردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ تۆمەتبارێک تەقەی لە ھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و تەقەکەرەکە بەناوی (م.ف.ع) لەدایکبووی 1993 دەستگیرکرا.
دەشڵێت، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەدا كە تەقەی پێکردبوو.
تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.