چاڤی باس لە گرێبەستی دێمبیلی دەكات

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە دڵخۆشە بە بردنەوەیان لە یانەی لیناریس و ‏سەركەوتنیان بۆ قۆناغی شازدەی جامی شای ئیسپانیا.‏

چاڤی ئاماژەی بەوەدا كە بە یاریزانەكانی وتووە ئەم جۆرە یارییانە تاكتیك ئەنجامەكە ‏یەكلایی ناكاتەوە، بەڵكو متمانەبەخۆبوون هاوكار دەبێت.‏

وتیشی، “تووشی ئاستەنگیی زۆر بووین، بەتایبەت لە تایمی یەكەمدا، بەڵام تایمی دووەم ‏ئاستێكی بەرزمان پێشكەشكرد”.‏

چاڤی قسەی لەبارەی داهاتووی عوسمان دێمبیلی-شەوە كرد، ئاشكرایكرد، هێشتا ‏گفتوگۆكان لەگەڵ یاریزانەكە كۆتایینەهاتووە و بەردەوامن لە ڕازیكردنی بۆ ئەوەی لە ‏بەرشلۆنە بمێنێتەوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌سێ گۆڵ سێ خاڵی له‌ برێنتفۆرد داماڵی و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی دووه‌م

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی برێنتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share