فڕۆكە ئەمریكییەكان پرۆسەیەكی دابەزینی ئاسمانییان لە دەوروبەری باشووری حەسەكە ئەنجامدا و پشكنینیان لە چەند ماڵێكدا كرد.
ئاژانسی هەواڵی سانا لەزاری سەرچاوە تایبەتەكانەوە ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا گەمارۆی ئەمنییان لە دەوروبەری گوندی دشیشە لە دەورەبەری باشووری حەسەكە ئەنجامدا دوای دابەزینێكی ئاسمانی، پاشان پشكنین و گەڕانیان لە چەند ماڵێكدا كردووە.
بەپێی سەرچاوەكە، دابەزینەكە لەڕێی چوار هێلیكۆپتەر بووە، هەر لە هەڵمەتەكەدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و هێزی زەمینی بەكارهێنراوە و هێزێكی سەر بە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەشداربووە.
ئاژانسەكە ئەنجامی هەڵمەتەكەی بڵاونەكردووەتەوە.