دادگای دهۆک بە شەش مانگ زیندانیکردن بەرۆشکیی سزادا

دادگای دهۆک لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر ئومێد بەرۆشکی-دا سەپاند و پارێزەرەکەی دەڵێت، “ئەوەی داوامانکردووە ڕەتکراوەتەوە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ڕێڤینگ یاسین پارێزەری خۆبەخشی دۆسیەکەی ئومێد بەرۆشکی وتی، “ئومێد بەرۆشکی لەسەر سکاڵای مەلا ئیحسان ڕێکانی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بەپێی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دادگاییکرا”.

پارێزەرەكە ڕەخنەی ئەوە دەگرێت کە مامەڵەی ڕۆژنامەنووس لەگەڵ ئومێد بەرۆشکی نەکراوە و دەڵێت، “دەبووایە وەک ڕۆژنامەنووس مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادگا ڕێگەی نەداوە هیچ نوێنەرێکی یاسایی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە دادگاییكردنەکەدا ئامادەببێت.

باسیلەوەشکرد، ئەو دۆسیەیە لەسەر ئەوە بووە كە ئومێد بەرۆشکی لە نووسینێکدا دەڵێت “مەلا ئیحسان ڕێکانی لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە بەبێ ئەوەی کەرەنتینە بکرێت”، بەڵام لە دادگا پاسپۆرتەکەیان دایەدەستمان نەمانزانی ئەو گەشتە کەی بووە؟ چونکە ژمارەی گەشتەکان زۆربوون.

وتیشی، “داوامانکرد شارەزایەک بهێنرێتە دادگاییەکەوە تاوەکو بزانرێت ئەو گەشتەی پەرلەمانتارەکە لەکاتی کۆرۆنادا کردوویەتی و کەرەنتینە نەکراوە کام گەشتی بووە؟ بەڵام دادگا داواکەمانی ڕەتکردەوە”.

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 80 ڕۆژنامەنووس لە دهۆک دەستگیرکراون.

بابەتی پێشتر

نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

قائیمقامییەتی هەولێر بە پۆلیسەوە دەست بە دابەشکردنی غاز دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە دەستگيركرا

پەرلەمانتارێكی ھەدەپە، کە بەھۆی دەرچوونی بڕیاری کۆتایی سزای زیندانییەوە پارێزبەندی لێسەندرابووەوە، لە ئەنقەرە دەستگیرکرا. عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو، ئەندامی…
Total
0
Share