کریستیانۆ ئامێرێکی ئۆکسجینی بە 20 دەفتەر دۆلار کڕیوە !

لەپێناو پاراستنی تەندروستی و بەرزڕاگرتنی ئاستی جەستەییدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامێرێکی وەرگرتنی ئۆکسجینی کڕیوە و لە ماڵەکەی خۆیدا بەکاریدەهێنێت.

کریستیانۆ مانگی شوباتی 2022 تەمەنی دەبێتە 37 ساڵ، بەڵام لەپلانیدایە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکانی ئەوروپا بەردەوامی بە یاریکردن بدات، ئەو هەنگاوەش پێویستی بە پارێزگاریکردن هەیە لە جەستەی بەشێوەیەکی پزیشکیی دروست.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی نووسیویەتی، یاریزانەکە لە ماڵەکەیدا لەشاری مانچستەر ژووری بوژاندنەوەی ماسولکەیی بە سەهۆڵ هەیە، خۆی و خێزانەکەی بەکاریدەهێنن، نرخی بونیادنانی ئەم ژوورەش 300 هەزار دۆلاری ئەمریکییە، لەنوێترین جوڵەشدا هەستاوە بەکڕینی ئامێرێکی تایبەتی وەرگرتنی ئۆکسجین و بوژادنەوەی جەستە، کە نرخەکەی 200 هەزار دۆلارە، بەهەردوو ئامێرەکە هەوڵدەدات جەستەی وەک خۆی بهێڵێتەوە.

ئامێری وەرگرتنی ئۆکسجینی فرێش، تایبەتە بوژاندنەوەی جەستە و وەرگرتنی ئۆکسجین بەشێوەی سروشتی بۆناو سووڕی خوێن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی بونیادنانەوەی خانەکان و پارێزگاریکردن لێیان، لەکۆتاییشدا ڕێژەی پێکانەکان کەمدەکاتەوە، ئاستی توانای جەستەیی وەک خۆی دەهێڵێتەوە.

بابەتی پێشتر

(100) هەفتەیە عەرشی تێنسی سەرزەوی داگیرکردووە

بابەتی دواتر

لاپۆرتا لەبارەی سێ یاریزانەوە کۆبوونەوە لەگەڵ "ڕێویی گواستنەوەکان" دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێکراوەکانی بەرشلۆنە

تیر شتیگن هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە، دی یۆنگ گەڕاوەتەوە، سێرجی ڕۆبێرتۆش پەیوەندی بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردووە. لیستی…
Total
0
Share