ڕۆژنامه‌کانی مه‌درید ڕه‌خنه‌ له‌ زێدان ده‌گرن: پێکهاته‌که‌ت په‌کیکه‌وتووه‌

ڕۆژنامه‌ ناوداره‌کانی مه‌درید هێرشی توندیان کردووه‌ته‌سه‌ر ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ستراتیجی خولانه‌وه‌ی یاریزانانیان به‌ لاواز و شکستخواردوو وه‌سفکردووه‌.

دوای شکستی یانه‌ی شاهانه‌ به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا به‌ ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێک، ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ڕاپۆرتێکی شیکاری له‌باره‌ی پێکهاته‌ی ڕیاڵه‌وه‌ بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و نوسیویه‌تی، زێدان له‌ به‌کارخستنی ستراتیجی خولانه‌وه‌ی یاریزانان شکستیهێناوه‌، له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قادیش زه‌نگێکی بۆ لێدراوه‌، پاشان به‌رانبه‌ر شاختار دڵنیاکراوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ڵه‌یه‌ و له‌ کۆتا یاریشدا به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا دۆخه‌که‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی هه‌ڵتۆقینی کێشه‌کان و شکستی مێژوویی.

“ئاس” خراپی ئاستی ئیسکۆی به‌راورد به‌ مۆدریچ تاووتوێکردووه‌، به‌وپێیه‌ی ئیسپانییه‌که‌ به‌درێژایی یاری ته‌نها تۆپێکی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ له‌کاتێکدا مۆدریچی ته‌مه‌ن 35 ساڵ نۆ تۆپی پچڕاندووه‌، هه‌روه‌ها خراپی ئاستی جونیۆر و مارسێلۆ به‌راورد به‌ ئاستی مێندی و کاسیمێرۆ.

له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی مارکا ئاشکرایکردووه‌، که‌ ڕیاڵ مه‌درید له‌ ڕووی به‌رگرییه‌وه‌ شکستیهێناوه‌ و له‌ هه‌ر ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌ نێوه‌ندی ڕێژه‌ی 1,45 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمارده‌کرێت (14 گۆڵیان له‌ هه‌شت یارییدا له‌سه‌ر تۆمارکراوه‌)، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه‌ دووچاری نه‌زۆکی بوون و نێوه‌ندی ڕێژه‌ی تۆماری گۆڵیان له‌ یارییه‌کی ئه‌م وه‌رزه‌دا ته‌نها 1.91ی گۆڵێک بووه‌، بنزیمه‌ش تاکه‌ یاریزان بووه‌ له‌ تۆماره‌کاندا بوونی هه‌یه‌ و هه‌ریه‌ک له‌ یوڤیچ و ماریانۆ وه‌ک نه‌بوو ده‌رده‌که‌ون.

یه‌کێکی دیکه‌ له‌ داتاکان ڕێژه‌ی بردنه‌وه‌ی پێکهاته‌که‌ی زێدانه، ‌که‌ له‌م وه‌رزه‌دا که‌ هاوشێوه‌ی یانه‌یه‌کی مامناوه‌ند ده‌رده‌که‌وێت و ته‌نها له‌سه‌دا 54 چانسی بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌‌، به‌ڵکو له‌ ماوه‌ی 22 ڕۆژدا سێ دۆڕاندنیان تۆمارکردووه‌، ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڕیاڵ ئه‌رکێکی مه‌حاڵ نییه‌.

بابەتی پێشتر

زڵاتان توڕه‌یه‌: ئیتر په‌ناڵتی لێناده‌م، پێویستم به‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌

بابەتی دواتر

گواردیۆلا و کلۆپ توڕەن و ڕەخنەی توند لە پریمەرلیگ دەگرن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share