توخێل بووەتە هەرەشە لەسەر سیمیۆنی

ئیدارەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆماس توخێل بە باشترین جێگرەوە بۆ دیێگۆ سیمیۆنی لە قەڵەم دەدات، بە دووریش نازانرێت لە کۆتایی وەرزدا جێگەی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، توخێل لەو ساتەوە یانەی چێڵسی بەجێهێشتووە تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە ڕێککەوتنی نەکردووە، بەڕێوەبەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی ئەم وەرزەن تاوەکو بڕیارێک لەو بارەیەوە بدەن.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە شکستی چامپیۆنزلیگ و پلەی پێنجەمی لالیگا هەرگیز قبوڵکراو نییە، ئەگەر بارودۆخەکە بەردەوامبێت، لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 تۆماس توخێل لە جێگەی سیمیۆنی دەستنیشان دەکرێت.

سیمیۆنی لەم وەرزەدا خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەجێهێشتووە، لە خولی ئیسپانیاش پلەی پێنجەمی گرتووە و 13 خاڵ لەگەڵ بەرشلۆنەی یەکەمی ڕیزبەندی جیاوازی هەیە.

بابەتی پێشتر

ڤایرۆسی چاوپێکەوتنەکەی کریستیانۆ لە پۆرتوگال دەدات

بابەتی دواتر

بۆچی هەندێک کەس ناتوانن لە هاوکاریکردنی کەسانی دیکە بوەستن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share