بەرشلۆنە قەرزداری (19) یانەیە و سەرۆکی نوێ خەزێنەیەکی وێران وەردەگرێت

یانەی بەرشلۆنە قەرزی 19 یانەی لەسەرە و ئیدارەی نوێ ناچارە پێشکەشیبکات

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە ماوەی سەرۆکایەتیکردنی جوسێپ ماریا بارتۆمیو چەندین بۆندی گەورە و هەژێنەری واژووکردووە، سەرەڕای ئەوەی زۆرینەیان سوودیان نەبووە، یانەکەشی خستووەتە ژێر باری قەرزێکی زۆرەوە.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی یانە کەتەلۆنیەکە کە ئیدارەی کاتیی بۆ میدیاکانی ئیسپانیای ئاشکراکردووە، لە 23ی کانونی دووەمی 2014وە کە ستافی بارتۆمیو پۆستی سەرۆکایەتی یانەکەیان بەدەستهێناوە تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەری 2020، دەیان بۆندیان لەسەر ئاستی یاریزان و ڕاهێنەران واژووکردووە.

بەهۆی واژووکردنی بۆند و هەڵوەشاندنەوە بە شێوەی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕاهێنەران، یانە کەتەلۆنیەکە زیانی 20 ملیۆن یورۆی کردووە، تاوەکو ئێستاش هەندێک لەو ڕاهێنەرانە بە شێوەی قەرزی ماوە کورت بەشە پارەکانیان بەدەستدەهێنن، کۆتا ڕاهێنەر کیکی سیتیێنە کە داوای بڕی چوار ملیۆنی دیکەی کردووە لە پای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

قەرزداری 19 یانەن

بەپێی ڕاپۆرتی دارایی ساڵانەی بارسا، یانەکە لە ڕابردوودا (19) بۆندی واژووکردووە و بڕی 126.221 ملیۆن یورۆ قەرزداری 19 یانە فرۆشیارەکان بوون.

خشتەی دارایی ساڵانەی یانەی بەرشلۆنە

وەک نمونە ئاماژە بە بۆندی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی کراوە، کە لە ڕابردوودا بە زیاتر لە 120 ملیۆن یورۆ دابینکراوە، بڕی 60 ملیۆنی بۆندەکەی قەرزبووە، 40 ملیۆنی بە لیڤەرپوڵ دراوەتەوە و هێشتا 29 ملیۆنی دیکە ماوە بخرێتە سەر ئەژمار بانکی یانە سوورەکەی ئینگلتەرا.

ئەو یاریزانانەش کە بەهۆی گواستنەوەیانەوە قەرزداربوون، پێکهاتوون لە: ماڵکۆم، ئارسەر مێلۆ، نیتۆ، کۆتینیۆ، فرینکی دی یۆنگ، ماتیۆس پێرێرا، میرالیم پیانیچ، ترینکاو، دێنیس سوارێز، ئیمێرسۆن، خوسێ ئارنایز، جونیۆر فێرپۆ، مارک کوکۆرێلا، پیدرۆ گۆنزالێس، ڕێی ماناج، ماتیۆس فێرناندێز، ئارتورۆ ڤیدال و چەندین یاریزانی دیکە کە بە (ئەوانی دیکە) ناویان هاتووە.

ڕێژەی قەرزەکانی یانەی بەرشلۆنە بەپێی گواستنەوەکان
بابەتی پێشتر

سلێمانی.. بە بڕی 181 ملیۆن دینار شەقامێك ڕووناكدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

کازمی لە ژێر فشارێکی زۆردایە بۆ پاشگەزبوونەوە لە گۆڕانکاریی فەرماندە ئەمنییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share