2020 بۆ کیمیچ کۆتاییهات

ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری خێرای بۆ ئه‌نجامدرا و ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ دوورده‌که‌وێته‌وه‌.

له‌ کۆتا ڕوبه‌وبوونه‌وه‌ی یانه‌ی بایرن میونشن به‌رانبه‌ر بوروسیا دۆرتمۆند که‌ به‌ بردنه‌وه‌ی سوورپۆشه‌کان به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر دوو کۆتاییهات، به‌هۆی به‌ریه‌ککه‌وتنێکه‌وه‌ له‌گه‌ل ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی، جۆشوا کیمیچ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی یانه‌ی بایرن میونشن دووچاری پێکان هات و به‌ ئازارێکی زۆره‌وه‌ یاریگای به‌جێهێشت.

دوای ئه‌نجامدانی پشکنینی ورد له‌لایه‌ن ستافی پزیشکی بایرن میونشنه‌وه‌، ده‌رکه‌وت یاریزانه‌که‌ دووچاری لێکپچڕانی یه‌کێک له‌ به‌سته‌ره‌کانی ئه‌ژنۆی ڕاستی هاتووه‌ و پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری خێرایه‌.

ڕۆژنامه‌ی بێلد سپۆرتی ئه‌ڵمانی ئاشکرایکردووه‌، ئه‌ستتێره‌‌که‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و باڤاری به‌ سه‌رکه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و ماوه‌ی دوو مانگ له‌ سوڕی حه‌وانه‌وه‌ و چاره‌سه‌ردا ده‌بێت، واتا تاوه‌کو سه‌ره‌تاکانی مانگی کانونی دووه‌می 2021 دوورده‌که‌وێته‌وه‌ و به‌شداری هیچ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌کی بوندس لیگا و پاڵه‌وانێتیه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌کان ناکات.

کیمیچ له‌م وه‌رزه‌دا 11 ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌ درێسی یانه‌ی بایرن میونشن له‌ سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌کان ئه‌نجامداوه‌، سێ گۆڵی تۆمارکردووه‌ و حه‌وت گۆڵی بۆ هێرشبه‌رانی یانه‌که‌ی ڕه‌خساندووه‌، له‌لایه‌ن هانزی فلیکی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ وه‌ک یه‌کێک له‌ کۆڵه‌که‌کانی پێکهاته‌ی بایرن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ له‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگه‌وه‌ نزیکه‌ و بیر له‌ نازناوه‌که‌ ناکاته‌وه‌ !

بابەتی دواتر

زڵاتان توڕه‌یه‌: ئیتر په‌ناڵتی لێناده‌م، پێویستم به‌ حه‌وانه‌وه‌یه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆتنهام چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی یوڤی

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە باشترین یاریزانانی یانەی یوڤانتۆس دەستپێکردووە. ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دیان…
Total
0
Share