نادال خەمبارە بۆ دیۆکۆڤیچ

ڕافائێل نادالی ئیسپانی، خەمباری خۆی دەردەبڕێت بەهۆی بەشدارینەکردنی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ لە پاڵەوانێتی “کراوەی ئەمریکا”.

نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و پاڵەوانی مێژوویی “فلاشینگ میدۆز”، ڕەتی دەکاتەوە ڤاکسینی کۆرۆنا بەکاربهێنێت و بەو هۆیەوە ڕێگەی پێنادرێت بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات.

ڕافائێل نادالی ئەفسانەی ئیسپانیا، دەڵێت، “بە ڕای من ئەوە هەواڵێکی خەمبارکەرە، داخێکی گەورەیە یاریزانێکی هێندە گەورە بە هەر هۆکارێکی دەرەکی بەشداری نەکات، ئەم بڕیارە بۆ هاندەران و پاڵەوانێتییەکە قورسە.”

“ماتادۆرەکەی ئیسپانیا” دووپاتیشی دەکاتەوە، کاروانی “فلاشینگ میدۆز” بەهۆی لەدەستدانی دیۆکۆڤیچەوە ناوەستێت، دەڵێت، “هەمیشە وتوومە، وەرزش لە یاریزانان گەورەترە، چەندین پاڵەوانێتیم بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، وەرزی ڕابردوو بەشداریم لە کراوەی ئەمریکا نەکرد، دوو وەرز لەمەوبەر بە هەمانشێوە و پاڵەوانێتییەکە بەردەوامە، تێنسی سەرزەوی لە دوای وازهێنانی من و نۆلیتۆ بەردەوام دەبێت.”

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ئیسپانیۆل

بابەتی دواتر

کۆمسیۆنی ئەوروپا سکاڵا تۆماردەکات.. فەرەنسا: بەریتانیا بە پاشماوە پزیشکییەکانی ئاوی خواردنەوەمان پیس دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆنتی لە پاریس چی دەکات؟

ئەنتۆنیۆ کۆنتی کاندیدە بۆ پۆستی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، ئەگەرێکی بەهێز هەیە جێگەی کریستۆف گالتیێر بگرێتەوە. ماڵپەڕی…
Total
0
Share