هۆکاری ڕاستەقینە.. بۆچی کریستیانۆ دەیەوێت بڕوات؟

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی پێی وایە، یانەی مانچستەر یونایتد پرۆژەی درێژخایەنی نییە و نایەوێت لەو یانەیە بەردەوام بێت.

بەپێی زانیارییەکانی “مانچستەر ئیڤنینگ نیوز”، تووڕەیی کریستیانۆ لە بەڕێوەبەرانی مان یونایتد بەبێ هۆکار نییە، ئەمانەش گرنگترین هۆکارەکانن:

یەکەم: بە هیوا بووە سەروەرییەکانی ڕابردوو بگەڕێنێتەوە، بەڵام 35 خاڵ کەوتوونەتە دوای سیتی و هیچ چاکسازییان نەناوە.

دووەم: بەشداری نەکردنیان لە چامپیۆنزلیگ، لە کاتێکدا کریستیانۆ لە 19 وەرزی لەسەریەک لە خولە ئەوروپییەکە دانەبڕاوە.

سێیەم: تەمەنی 37 ساڵە و دەرفەتی ئەوە نییە وەرزێک چاوەڕوانی یانەیەکی ڕووخاو بکات، تاوەکو جارێکی دیکە خۆی بونیاد بنێتەوە.

چوارەم: لاوازی مان یونایتد لە مێرکاتۆ، لە کاتێکدا سیتی و لیڤەرپوڵ، هالاند و نونێز-یان کڕیوە و لە هەوڵدان بۆ گرێبەستی دیکە، ئیدارەی “ڕێد دێڤڵز” سەرقاڵی گواستنەوەی کریستیان ئێرکسنی دانیمارکییە، کە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی جەڵتەی دڵ بوو.

پێنجەم: بڕیار دراوە مووچەی یاریزانان بە ڕێژەی لەسەددا 25 کەم بکرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی کریس مووچەی هەفتانەی 480 هەزار پاوەندە، بەڵام پێی وایە ئەوەی ڕوو دەدات هەڵەی کارگێڕییە نەک یاریزانان.

بابەتی پێشتر

پاریس دووانی مسۆگەر کردووە و بە دووانی وتووە: ماڵئاوا

بابەتی دواتر

پارتی بەشداریی حكومەتەكەی چێوەی هەماهەنگی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی مۆدریچ بە چی دەگات؟

پێش یارییە نێودەوڵەتییەکان ئەنچیلۆتی و مۆدریچ کۆبونەوەیەکی فراوانیان ئەنجامدا. ئەنچیلۆتی بە مۆدریچی وتوە تۆ یاریزانێکی گرنگی ئێمەیت، پێویستمان…
Total
0
Share