لە ئەمریکا بەهۆی هەڵکشانی خێرای حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوى ئۆمیكرۆن لە زۆرێک لە زانکۆکان‌دا بڕیاردرا خوێندن به‌شێوه‌ى ئۆنلاین بێت.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، زیاتر له 70 زانکۆى 26 ویلایەتی ئەمریکا، بڕیاریانداوه وەرزی دووەمی خوێندن لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەردەوام بێت.
لاى خۆیه‌وه، زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاندووه، لە سێ هەفتەی یەکەمی ساڵی نوێ‌دا، بەشێوەی ئۆنلاین وانە دەخوێنن و ئەگەر دۆخەکە ئاسایی ببێتەوە ئەوا لە کۆتایی کانوونی دووەمدا دەگەڕێنەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن.
هاوکات زانکۆ به‌ناوبانگه‌كانى جۆرج واشنتۆن، یالی، کۆڵۆمبیا بڕیاریانداوه بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوامبن لەسەر خوێندن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له ئه‌مریكا ته‌نها كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خوێندن نه‌بووه، به‌ڵكو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دواخستنى گه‌شته‌كان و ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌بووه.