ڤایرۆسێكی كوشندە بڵاوبووەتەوە نە ڤاكسینی هەیە و نە چارەسەردەكرێت

ڤایرۆسێكی كوشندە بە ناوی “ماربۆرگ” بڵاوبووەتەوە و تووشبوونی كەسێك لە ئیسپانیا بە فەرمی راگەیەندرا، بەو هۆیەوە هۆشداری دەدرێت.

“ماربۆرگ” لەگەڵ ئەوەی نەخۆشییەكی كوشندەیە، لە نێوان مرۆڤەكاندا دەگوازرێتەوە و لە ئیسپانیا كەسێك دووچاری نەخۆشییەكە بووە و بوونی ڤایرۆسەكە لە جەستەیدا سەلمێندراوە، لە گینیا-ش زیاتر لە 200 كەس بە گومانی تووشبوونیان بەو ڤایرۆس و نەخۆشییە كەرەنتین كراون.

بەپێی وتەی پزیشكان، سەرباری ئەوەی ڤایرۆسەكە گواستراوەیە، ئەوەی وایكردووە “ماربۆرگ” مەترسیداربێت، نەبوونی هیچ ڤاكسین و چارەسەرێكی پزیشكییە بۆ ئەو نەخۆشییە كوشدەیە.

بەرزبوونەوەی تای جەستە، سكچوون، شەكەتبوون و رشانەوە كە خوێنی لەگەڵدایە، لە نیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوون بە “ماربۆرگ”ـن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەش نیشانەی پێشوەختەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە.. لەناویاندا لەبیرکردنی جزدانی پارەکەت

لەبیرچوونەوە نەخۆشییەکی دیاریکراو نییە ئەوەندەی چەمکێکی گشتگیرە بۆ هەندێک حاڵەتی نەخۆشی، کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە توانای بیکەوتنەوە لێوردبوونەوە…
Total
0
Share