بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه بەشێوەیەكی كاتی.
جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دەستەیەکى حەوت کەسیى هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانى کاراکرد، بەمەبەستى ئەنجامدانى دووەم کۆنفرانسى نیشتمانى و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوەی بزوتنەوەكه.
ئەو ده‌سته كاتییهى گۆڕان ههڵیبژاردووە پێكدێت له (هۆشیار عومه‌ر، نزار محمه‌د، هاوڕێ كاوه، دڵشاد مه‌جید، گه‌یلان شێخ عومه‌ر، د.ته‌ها حه‌مه‌عه‌زیز و شوان قلیاسانى).
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بزوتنه‌وه‌كه‌ش، ئەندامانی ئەو دەستەیەی کە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆدا متمانەى جڤاتى نیشتمانیى وەرگرت، لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفرانس، دەست بە ئامادەکاریى دەکەن بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسى دووەمى نیشتمانى بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆڕێکخستنەوەى بزوتنەوەکە ببەستن.
ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “هەمو ئەمانەش پرۆسەى سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕانە بەتایبەت دواى ئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کە بزوتنەوەى گۆڕان نەیتوانى تێیدا دەنگى پێویست بەدەستبهێنێت”.