لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند تابلۆیەکی ڕێنمایی هاتوچۆ لە شاری کەرکوک بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەڵواسرابوو، لادران و ئیدارەی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت، هەموو هەوڵێک بۆ پەراوێزخستنی زمانە ڕەسمییەکان ڕەتدەکەنەوە.
لەسەر ئەو پرسە ئیدارەی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ڕێنماییه‌كان و ڕاسپارده‌كانی سه‌باره‌ت پشتبه‌ستنی به زمانه‌كانی (عه‌ره‌بی – كوردی – توركمانی – سریانی) له‌سه‌ر سه‌رجه‌م تابلۆكانی فه‌رمانگه‌كان و ڕێگاوبان و پرده‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كانی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، ئێستاش كاری پێده‌كرێت و پێویسته هه‌موان په‌یڕه‌وی بكه‌ن”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “هه‌ر كارێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ڕاسپارده و ڕێنماییانه بكرێت، جا له تابلۆی فه‌رمانگه‌دا بێت، یان تابلۆی ڕێگاوبان و هاتوچۆ له ڕێگاكانی ده‌ره‌وه و ناوشار، به كارێكی تێكده‌رانه ئه‌ژمار ده‌كرێت و ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه و داوا ده‌كه‌ین له سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه قاره‌مانه‌كان به توندترین شێوه سزای ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه بده‌ن، كه پێچه‌وانه‌ی نووسراو و ڕێنماییه‌كان كار ده‌كه‌ن”.
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک دەڵێت، “ئێمه جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی ڕێگه ناده‌ین به هیچ ڕه‌فتارێكی تاكلایه‌نه له هیچ كه‌س و لایه‌نێك، كه ببێته مایه‌ی تێكدانی یه‌كڕیزیی نیشتمانی له شاری كه‌ركوك”.