میدڤیدێڤ لە یەکەم تاقیکردنەوەی (ATP cup) شکستیهێنا

ئەستێرەی تێنسی سەرزەوی ڕوسیا و دووەمی ڕیزبەندیی یاریزانانی جیهان، دانیێل میدڤیدێڤ لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی جامی ڕایەڵەی یاریزانە پیشوەرەکانی تێنسی سەرزەوی دۆڕاندنی تۆمارکرد.

میدڤیدێڤ لەڕووبەڕووبوونەوەی تاکە کەسی بەرامبەر یوگۆ ئامبێرت-ی فەرەنسی بە ئەنجامی سێ كۆمەڵە بەرامبەر بە دوو كۆمەڵە دۆڕاندنی تۆمارکرد، یاریی نێوان دوو یاریزانەکەش سێ کاتژمێری خایاند و لە کۆمەڵەی دووەم ئەنجامی نێوان تیمەکانی فەرەنسا و ڕوسیا یەکسانبووەوە، بەوپێیەی لەڕووبەڕوووبونەوەیەکی دیکەدا ڕۆمان ساڤیۆلین-ی ڕوسی بردنەوەی بەرامبەر ئارتۆر ڕیندرکنیچ-ی فەرەنسی تۆمارکردوو.

تیمەکانی ڕوسیا و فەرەنسا ناچارن لە کۆمەڵەی دووەمدا بە ڕووبەروووبوونەوەی دووانەیی، براوەی کۆمەڵەکە یەکلاییبکەنەوە.

دانیێل میدڤیدێڤ لە تەواوی ساتەکانی یارییدا بەهۆی ئازاری ماسولکەییەوە دەیناڵاند، چەند جارێک پزیشکی تایبەت هاتە نێو یاریگا بۆ چارەسەرکردنی، ئەوەش گومانی لە بەشداریکردنی دروستکردووە لە پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا و پاڵەوانێتییە گەورەکانی دیکە.

بابەتی پێشتر

(NBA) باکس لە پیلیکانزی بردەوە و جیانیس تریپڵ دەبڵی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

 پیرترین یاریزانی جیهان وازناهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share