كۆرۆنا لە هەرێم.. زیاتر لە 1200 توشبووی نوێ تۆماركرا

زۆرترین گیان لەدەستدان لە هەولێر بووە
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا هەزار و 235 توشبووی نوێ تۆماركراون.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە هاتووە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا حەوت هەزار پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە هەزار و 235 توشبووی نوێ تۆماركراون كە بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (دهۆك 473، هەولێر 453، سلێمانی 210، گەرمیان 42، هەڵەبجە 40 و ڕاپەڕین 17).

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە چاكبوون لە نەخۆشییەكە شەش هەزار و 436 كەسە كە لەو ژمارەیە پێنج هەزار و 968 كەسیان چاكبووی یەك مانگی شاری سلێمانی-ن.

هەر لەو ماوەیەدا 23 توشبووی نەخۆشییەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە هەولێر بووە بە حەوت حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووان لە هەرێم گەیشتە 79 هەزار و 451 كەس، كە لەو ژمارەیە 50 هەزار و 294 كەسیان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 532 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:


بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
Total
0
Share