کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاری بەسەرداهات

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە بەیانی یەکشەممە ەوە کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان وەک پێش پشووی سەریساڵی لێدێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، “سبەی یەکشەممە کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان وەک پێشوو، واتە لە کاتژمێر 6:30 خولەک بۆ 8:00 دەبێت و دواتریش لە کاتژمێر 12:00 بۆ 1:00ی شەو کاریان پێدەکرێت”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەینی و ڕۆژانی پشوو کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 10:00 بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو دەبێت.

پێشتر بەهۆی پشووەکانی سەریساڵەوە کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر 10:00 بۆ کاتژمێر 1:00ی شەو بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم و هێزەکانی کۆماندۆ ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە کەرکوک ئەنجام دا

بەڕێوبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هاوبەشی هێزەکانی کۆماندۆ، ئۆپراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە رۆژهەڵاتی کەرکوک ئەنجام دا. دەزگای ئاسایشی…
Total
0
Share