کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد بەردەوامدەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکانی لە بەغداد بەردەوامدەبێت و بڕیارە ئەمڕۆش، چاوی بە چەندین کەسایەتیی سیاسیی دیاری عێراق بکەوێت.

دوێنێ شەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی چاودێریكردن و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هەرێم و بەغداد، بۆ جاری دووەم سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگەی هەرێم: زیانە ژینگەییەكانی تۆپبارانەکانی تورکیا هاوتان بە زیانەکانی ‏‏10 ساڵی ڕابردوو

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئاماری داهاتەکانی ساڵی ڕابردوو و ئەو زیانانەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی…
Total
0
Share