سەڵاح یەکەمە .. گرانبەهاترین یاریزانە بەشدارەکانی جامی ئەفریقا

ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسر، محەمەد سەڵاح لە لوتکەی ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەدایە کە بڕیارە لەم مانگەدا بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکەن.

لە 9ی کانونی دووەمی 2021 تاوەکو 6ی شوباتی 2022 جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە کامیرۆن ئەنجامدەدرێت، هەڵبژاردەی میسر بە ئامادەبوونی محەمەد سەڵاح بەشداریی جامەکە دەکات، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە بۆ جاری چوارەم لەمێژوویاندا ناسناوەکە بچننەوە، چونکە لە ساڵی 2010وە نەیانتوانیوە ببنە خاوەنی جامەکە.

بەپێی داتاکانی تۆڕی ترانسفێر مارکت، محەمەد سەڵاح لەڕووی داراییەوە گرانبەهاترین یاریزانە بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2022 دەکات، لە پلەی دووەمدا سادیۆ مانێ-ی ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال دێت کە نرخەکەی 80 ملیۆن یورۆیە.

ڕیزبەندیی گرانبەهاترین یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا:

  1. محەمەد سەڵاح (میسر – لیڤەرپوڵ): 100 ملیۆن یورۆ
  2. سادیۆ مانێ (سەنیگال – لیڤەرپوڵ): 80 ملیۆن
  3. ئەشرەف حەکیمی (مەغریب – پاریس سان جێرمان): 70 ملیۆن
  4. ڤیکتۆر ئۆیسیمین (نایجیریا – ناپۆلی): 60 ملیۆن
  5. وێڵفرێد ندیندی (نایجیریا – لیستەر سیتی): 60 ملیۆن
  6. فرانک کیسی (کۆتدیڤوار – میلان): 55 ملیۆن
  7. کالیدۆ کۆلیبالی (سەنیگال – ناپۆلی): 48 ملیۆن
  8. یوسف ئەلنسەیری (مەغریب – ئیشبیلیە): 40 ملیۆن
  9. تۆماس پارتی (غانا – ئارسیناڵ): 40 ملیۆن
  10. ڕیاز مەحریز (جەزائیر – مان سیتی): 40 ملیۆن
بابەتی پێشتر

چێڵسی لە بەهێزترینەوە و بۆ وێرانبوون

بابەتی دواتر

هالاند لە ئیسپانیاوە بۆمبێکی تەقاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه،‌ ڕێگری له‌ چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان…
Total
0
Share