ساڵی 2021 كۆتاییهات، بەڵام لە چاو ساڵانی ڕابردوودا، لە ڕووی وەرزشەوە كۆمەڵێك ڕووداوی چاوەڕواننەكراوی تێدا بینرا.
لە 2021دا بۆمان دەركەوت، كە تۆپی پێ هێڵی سووری تێدا نییە و هەموو شتێك ئەگەری ڕوودانی هەیە.
ئەمانە گرنگترین ڕووداوەكانی ساڵی 2021 بوون :
- لە 2021 زۆربەی پاڵەوانێتییەكانی ساڵی 2020 ئەنجامدران، كە پێشتر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ڕاگیرابوون.
- لە 2021 هاندەر گەڕایەوە بۆ ناو یاریگا
- ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ بەڕێوەچوو، كە دەبوو پێشتر لە ساڵی 2020 ئەنجامبدرایە.
- لویس هامیڵتۆن ژمارەیەكی مایكل شوماخەر-ی ئەفسانەی تێپەڕاند، ژمارەی بردنەوەكانی لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1 گەیاندە 100 بردنەوە.
- ماكس ڤێرشتاپن بووە پاڵەوانی جیهان بۆ پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1 لەگەڵ تیمی ڕێدبوڵدا.
- میلواكی باكس بووە پاڵەوانی خولی باسكەی ئەمریكا، ئەوە دووەم جار بوو لە مێژوویدا ئەو ناسناوە بەدەستبهێنێت، جاری یەكەم 50 ساڵ لەمەوبەر بوو.
- مێسی لە بەرشلۆنە ڕۆیشت، پەیوەندیی كرد بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە، بیانووی ڕۆیشتنەكەش، كێشەی دارایی و پابەندبوون بوو بە یاساكانی پارەی خاوێن.
- مێسی بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە تۆپی ئاڵتونی بەرزكردەوە، كە ئەوەش حەوتەم تۆپیەتی دەیباتەوە و ژمارەی پێوانەییە.
- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای 12 ساڵ، گەڕایەوە بۆ مانچستەر یونایتد
- چاڤی هێرناندێز گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە، ئەمجارە وەك ڕاهێنەر دەستبەكاربوو.
- ئینتەر میلان گەورەیی یوڤی نەهێشت، ناسناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا، پاش ئەوەی پێشتر یوڤی 10 ساڵ لەسەریەك بەدەستیهێنابوو.
- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یەكەمجار دوای 25 ساڵ، توانی ناسناوێكی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی بوو بە پاڵەوانی كوپا ئەمریكا.
بەوەش مێسی یەكەم ناسناوی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان بردەوە، هەرخۆشی باشترین یاریزان و گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكە بوو.
– ئیتاڵیا بوو بە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا
- گێرد مۆلەر گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن لە تەمەنی 75 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.