سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهاتنی خولی پایزەی دانیشتنەکانی ڕاگەیاند و بەوپێیەش پشووی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات.
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پاڵپشت به حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٧) و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ى مادده‌ى (١٨) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى ڕاگه‌یاندنی كۆتایی (خولی پایزه‌ى ساڵی سێیه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان)ی‌دا”.
پەرلەمانی کوردستان لەدوای دامەزراندنییەوە ئەوە پێنجەم خولی یاساییەتی و ئەم خولە لەساڵی 2018ەوە هەڵبژێردراون و دەستیان بەکارەکانیان کردووە.