کەی هاتوچۆکردن لە شەقامی سالم بەتەواوی ئاساییدەبێتەوە؟

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بەیانی زووەوە سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆری ئاوی گەڕەکی چوارباخین و بە زووترین کات کارەکان تەواودەکەین.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو بۆرییەی کە دەیگۆڕین، لە ساڵانی هەشتاکانەوە لەوێدایە، هۆکاری گۆڕینیشی ئەوەیە کە بۆرییەکە شکابوو و لە شەقامەکەوە ئاو دەهاتە دەرەوە، هەروەها دانیشتووانی گەڕەکی چوارباخ دووچاری کەمئاوی ببوونەوە، دواتر تیمەکانمان بە هەردوو ئاڕاستەکەدا بۆرییەکەیان بڕیوە تاوەکو بە یەکجاری کێشەکە چارەسەربکرێت.

سەبارەت بە وادەی کۆتاییهاتنی کارەکان، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانییەوە تیمەکانمان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن و تاوەکو دەرەنگانی شەو کارەکانی چاککردنەوەی بۆرییەکە کۆتاییاندێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر: ئەگەر کاسبکارانی بازاڕی سپی قیستەکانیان نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەگەر کاسبکارانی دوكانه‌كانی بازاڕی سپی پارەی قیستەکانی چوارەم و پێنجەم نەدەن رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.…
زیاتر ببینە

لەسەر دەستدرێژیكردنە سەر چەند كچێك لەلایەن پزیشكێكەوە پەرلەمانی كوردستان بڕیاردەدات

لە كۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی كوردستاندا بڕیاردرا نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی بكرێت بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر…
Total
0
Share