قوباد تاڵەبانی و ئەحمەد داودئۆغڵوو کۆبوونەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم و ئەحمەد داودئۆغڵوو، سیاسەتمەداری تورکیا کۆبوونەوە.

لە پۆستێکی فەیسبووکدا، قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی، “خۆشحاڵبووم بە دیداری دووبارە لەگەڵ ئەحمەد داودئۆغڵوو، سیاسەتمەداری ناسراو و سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەو بەرەوپێشچوونانەی لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هاتوونەتە ئاراوە و هیوامان خواست، پرۆسەکە بەو ئەنجامە بگات کە جێی دڵخۆشیی هەردوو گەلی کورد و تورک بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچ و ژنی هەڵخەڵەتاندووە.. گەنجێكی “بەناوبانگی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان” لە دهۆك دەستگیركرا

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كەسێكی بەناوبانگی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ڕاگەیاند، بەهۆی هەڵخەتاندنی كچان و ژنانەوە. هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی…
Total
0
Share