بەرهەم ساڵح: ساڵی نوێ چارەسەری کێشە و گرفتەکان بێت

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێی 2022 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بەهیوای چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵک.

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، پیرۆزبایی ساڵی نوێی زاینی لە هاوڵاتییانی عێراق دەکات.

لە نوسینەکەیدا سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت، “بەهیوای سەرفرازی گەل و چارەسەربوونی کێشە و گرفتەکان و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵک لە خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی و ئاشتەوایی”.

بابەتی پێشتر

دەربەندیخان.. شوانێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵی نوێوە: هەموو هەوڵێکمان بۆ بنیادنانی حکومڕانییەکی تەندروست و ڕاستکردنەوەی ئیداری و ڕێکخراوەییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share