ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی پوتین و بایدن

ئێوارەی دوێنێ ڤلادمێر پوتین و جۆبایدن، سەرۆکانی دوو گەورە زلهێزی جیهان لەڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە 50 خولەک گفتوگۆیان کرد و پرسی ئۆکراین و بوونی هێزەکانی ناتۆ لە نزیک سنوورەکانی ڕوسیا زۆرترین گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.

بە وتەی جان ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی، جۆبایدن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هۆشداریداوە لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین و بە پوتینی ڕاگەیاندووە، “لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکراین ڕووبەڕووی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەبێتەوە”.

سەرچاوە هەواڵییەکانی ڕووسیا ئاشکرایدەکەن، ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی وڵات، هۆشداریداوە لە ئەگەری هەر جوڵەیەکی سەربازی ناتۆ، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئەوەی بە هەڕەشەی جدی بۆسەر وڵاتەکەی زانیووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، “پوتین لە گفتوگۆکەدا سەپاندنی سزای قورسی بەسەر ڕووسیادا بە هەڵەیەکی گەورە زانیووە و وتویەتی، ئەوە خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و تەنها کێشەکان ئاڵۆزتر دەکات”.

لەگەڵ ئاڵۆزتربوونی گرژییەکان لەسەر پرسی ئۆکراین، لە ماوەی مانگێکدا ڤیلادمێر پوتینی سەرۆکی ڕووسیا و جۆبایدنی سەرۆکی ئەمریکا دووجار گفتوگۆیان کردووە.

لەماوەی ڕابردوودا ئۆکرانیا داوایکرد کە ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و پەیمانی ئەتڵەسی باکور (ناتۆ) ئەوەش بەمانای نزیکتربوونەوەی هێزەکانی ناتۆ دادەنرێت لە سنوورەکانی ڕووسیا، بۆیە ئەو وڵاتە هێزی زیاتری کۆکردەوە و پێشتر والێکدرایەوە کە ڕووسیا هێرشدەکاتە سەر ئۆکرانیا.

بابەتی پێشتر

لە بۆردوومانی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا سێ ژن و منداڵی کورد لە حەسەکە کوژران

بابەتی دواتر

ئەو کچەی هەموو ژیانی پەمەییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێلۆسی دەست لە ترەمپ هەڵناگرێت

نانسی پێلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەنیازە جارێکی دیکە لیژنەیەکی تایبەتمەند پێکبهێنێت، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هەڵکوتانەسەر باڵەخانەی…
Total
0
Share