لە بۆردوومانی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا سێ ژن و منداڵی کورد لە حەسەکە کوژران

وێنەی یەکێک لە بریندارەکان

لە کۆتا ڕۆژەکانی ئەمساڵدا، بۆردوومانی کوێرانەی چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و دوێنێ لە بۆردومانێکدا لە شارۆچکەی زرکانی سەر بە حەسەکە سێ کەس کوژران.

بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردوومانەکە منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (عەلام عەلی عیسا) کوژراوە.

هاوکات له‌ گوندی ئه‌سه‌دییەش دوو خوشك به‌ناوه‌كانی (جه‌واهیر نه‌هار و جومانه‌ نه‌هار) بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.

جگە لە خانوی هاوڵاتییان مزگەوتی گەورەی شارۆچکەی زرکان لەلایەن چەکدارەکانەوە بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە چەند کەسێک لەکاتی نوێژخوێندندا بریندار بوون.

May be an image of outdoors

بۆردوومانی بەردەوامی هێزە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆسەر گوندەوار و شارۆچکەکانی نزیک سنوور، بووەتەهۆی کۆچی هاوڵاتییان بۆ ناوچە ئارامەکان و خەڵکی زێدی خۆی بەجێدەهێڵێت.

 

بابەتی پێشتر

دوای دوو مانگ ئۆمیکرۆن حەج و عومرەی سنووردار کردەوە

بابەتی دواتر

ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی پوتین و بایدن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share